نەجەفی پیرۆز / INA
ئەمڕۆ هەینی، دامەزراوەی رۆشنبیری مەزارگەی شەهید سەدر و هەردوو کوڕەکەی بەبۆنەی بیست و چوارەمین ساڵیادی شەهیدبوونی شەهید "محمد محمد سدیق سەدر " و دوو کوڕەکەی پێشەنگایەکی شێوەکاری لە مزگەوتی گەورەی کوفە کردەوە .
ئەندامێکی لیژنەی سەرپەرشتیکردنی پێشانگاکە، " عەلی حسێن ئەلخەفاجی" بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند، "دوای ئەوەی لەسەر پێشنیاری سەید "موقتەدا سەدر " پێشبڕکێ بۆ یادکردنەوەی چوارەمین مانگی زولقەعدە دیاریکرا ، کە هاوکات بوو لەگەڵ ڕۆژی شەهیدبوونی سەید محەممەد محەممەد سدیق سەدر و دوو کوڕەکەی، دامەزراوەی مەزارگەی پیرۆز دەستی بە وەرگرتنی بەرهەمی بەشداربوان کرد کە ژمارەیان زیاترە لە ٧٠ بەرهەمی هونەرمەندانی عێراقی و پێشکەش بە لیژنە پەیوەندیدارەکان دەکرێت بۆ هەڵبژاردنی بەرهەمەکان.
لای خۆیەوە هونەرمەندی شێوەکار ، محەممەد عەلی ئەلنەقاش، بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕوونی كردەوە، "من 21 بەرهەمی شێوەکاریم لە عێراقدا هەیە، وتیشی دوای لێكۆڵینەوەیەكی بەرفراوانم لە ژیاننامەی "سەید محمد ئەلسەدر"بە کارێکی شێوەکاری نوێ بەشداریم لە پێشانگاکەدا کرد."
ئاماژهی بهوهشكرد، "بەرهەمەكەی حەوت هێمای تێدایە كە ژیاننامەی شەهید و خەباتەكەی تا شەهیدبوونی بەرجەستە دەكات و یادگاریەكە بەستراوەتەوە بە سەید موقتەدا سەدرەوە".