بەغداد/ INA
ئەمڕۆ هەینی ، دەستەی دەروازە سنورییەکان لە باکووری بەندەری مینای ئوم قەسر دەست بەسەر (٦) کۆنتێنەر داگرت کە بەپێچەوانەی هاوردەکردن کەل و پەلەکانیان ھەڵگیرابوون .
دهستەکە له بهیاننامهیهكدا كه گهیشتووهته ئاژانسی ههواڵی عیراقی (INA)، رایگهیاند"لە ئەنجامی بهدواداچوونی ورد له بهندهری ئوم قهسری باكوور، به پشت بەستن به سهرچاوهكانی خۆی و پشكنینی مانیفێست بۆ كۆنتێنهرهکان و هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندی گومرگی، توانی دەست بەسەر (6) کۆنتێنەردا بگرێت .
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە لە میانی پشکنین و وردبینیکردن دەرکەوتووە کە دەفرێکی ساردکەرەوە هەبووە کە (دەرمانی مرۆیی بەسەرچوو)ی تێدابووە، کۆنتێنەرێکی تریش (ماتۆڕسکیلی بەکارهێنراو ی تێدابوو کە لە پشتی ئامێری یەدەگی تێدا شاردراوەتەوە کەمەبەست لێی قاچاخ بووە)، ھەروەھا دوو کۆنتێنەرەکەی تر تایەی ئۆتۆمبێلی بەکارهێنراوی تێدابوو لەگەڵ بەردی گەرم کە هاوردەکردنی قەدەغەیە و دوو کۆنتێنەری دیکەش ( ئامێری کشتوکاڵی) بارکردبوو لەگەڵ (سەقفی بەکارهێنراوی لاوەکی)، ھاوکات سەرجەم کەرەستەکان پێچەوانەی مەرج و رێساکانی هاوردەکردنن، بەو پێیەی ئەو ماوەیە یاساییەیان تێپەڕاندووە کە رێگەیان پێدراوە بۆ مانەوەیان لەبەندەر بەبێ راوێژکردن بە لایەنە پەیوەندیدارەکان.
لەکۆتایی بەیاننامەکەدا ھاتوە کە لیژنەیەک پێکهێنراوە و ڕاپۆرتێکی بنەڕەتی دەستبەسەرداگرتنی کەرەستەکان ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کراوە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی گونجاو.