بەدواداچون / INA
ئەمرۆ هەینی ,کرێملین ڕایگەیاند کە هێرشێکی ئەلیکترۆنی بووەتە هۆی دواخستنی وتارەکەی ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا لە کۆڕبەندی ئابووریی سان پترسبۆرگ.
دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملین رایگەیاند، ئەو کۆڕبەندە گرنگە رووبەڕووی هێرشێکی ئەلیکترۆنی بووەتەوە، ئەمەش وایکردووە وتارێکی بەرنامە بۆ داڕێژراوی پوتین بۆ یەک کاتژمێر دوابخرت.
پێسکۆڤ وتیشی" پسپۆڕان کاردەکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.