وەزارەتی کۆچ لەبارەی ژمارەی کۆچبەری عێراقی لەدەرەوە لێدوان بۆ INAدەدات

ناوخۆ
  • 17-06-2022, 16:46
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    ئەمڕۆ هەینی ، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران پشتڕاستی کردەوە کە داتای ژمارەی ئاوارەکانی عێراقی لە دەرەوەی وڵات نییە.
     "کەریم ئەلنووری"بریکاری وەزارەتەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند: کە "لیژنەیەک هەیە لە وەزارەتی کۆچ و وەزارەتی ناوخۆ کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت و رەگەزنامەوە نوێنەرایەتی دەکرێت پەیوەندیدارە بە پێدانی زانیاری لەبارەی ئاوارەکان و هەروەها بەدواداچوون بۆ دۆسیەی پەنابەران لە دەرەوەی عێراق.
    وتیشی "وەزارەت ئامارێکی وردی نییە، و هیچ بنکەیەکی زانیاری نییە بۆ ژمارەی ئاوارەکانی دەرەوەی عێراق، بەڵام زانیاری ھەیە کە ژمارەیان زۆرە.
    ئەلنووری ئاماژەی بەوەشکردووە، "بڕێکی زۆر پارە لە کەمپەکانی ئاوارەکان بۆ فریاگوزاری و شوێنی نیشتەجێبوون و یارمەتییەکان خەرجدەکرێت، کە گەیشتوونەتە ژمارەیەکی قورس،
    وتیشی وەزارەتەکە لەگەڵ دواکەوتنی بودجە بەردەوامە لەکارەکانی . 
     ئەلنووری ڕوونیشی كردەوە،نەگەڕانەوەی ئاوارەكان، بە هۆكارێك لەوانەش ناكۆكی خێڵەكان، كێشەیەكە كە وەزارەتەكەی تووشی بووە، بەڵام بەهۆی ئەو دەستپێشخەرییانەی ئاشتەوایی لەلایەن وەزارەتی كۆچەوە ئەنجامدراوە، زۆرێكیان ڕازی كران بۆ ئاشتبوونەوە.