بەغداد/ INA
ئەمڕۆ هەینی، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا هەڵگرتنی ژمارەیەک خاڵی پشکنین و کردنەوەی کۆڵانی داخراوەکانی لە دوو ناوچەی بەغدا ڕاگەیاند.
لە راگەیەندراوێكی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا، كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، ئاماژە بەوەكراوە "لە جێبەجێكردنی رێنماییەكانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و لە چوارچێوەی ئەو پلانەی داڕێژراوە بۆ كردنەوەی رێگاوبان و لابردنی كۆنتڕۆڵەكان، دوای هەڵسەنگاندنیان لە لایەنی ئەمنی و خزمەتگوزارییەوە، لە ژێر چاودێری و بەدواداچوونی فەرماندەی گشتی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، بە ئامانجی هەڵگرتنی بارگرانی لەسەر هاوڵاتیان و کەمکردنەوەی ئازارەکانیان، لیژنەی راسپێردراو بە کردنەوەی ڕێگاوبان و لابردنی کۆنترۆڵەکان بەردەوامن لە ئەرکەکانی ڕۆژانەیان لە پایتەخت.
راگەیەندراوەکە ئاماژهی بهوهشكرد، "دوای ئەوەی پێشتر كۆنتڕۆڵەكان هەڵگیرا و کۆڵان و ڕێگا داخراوەکان لە گەڕەکی" ئەلبەیاع و ئەلعامل کرانەوە، ھەروەھا چوار کۆنتڕۆڵ لە ناوچەی گەڕەکی ئەلعەدل هەڵگیران کە (دەرگای چوونە ژوورەوەی شەقامی بازاڕی ئەلعەدل لە لای شەقامی ئەلڕەبیعە و دەرگای چوونە ژوورەوە بۆ شەقامی ئەلعەدل لە ڕێگای خێرای ئەلغەزالیە و دەرگای چوونە ژوورەوە بۆ شەقامی قادە لە لای شەقامی ئەلڕەبیع و دەرگای چوونە ژوورەوە بۆ شەقامی ئەلمحریبین لەلای شەقامی ئەلڕەبیع )، جگە لە لابردن و گۆڕین و کردنەوەی ژمارەیەک کۆڵان و ڕێگای داخراو لەگەرەکەکانی (٦٤٥، ٦٤٧) لە هەمان ناوچە کە دەکەوێتە بەرپرسیارێتی فیرقەی دووەم و پۆلیسی فیدراڵی.
راگەیەندراوەکە پشتڕاستی کردەوە کە ژمارەیەک بەربەستی کۆنکرێتی لابراون و کۆنترۆڵیش هەڵگیران لەناو دەرگای چوونە ژوورەوەی پۆلیس / ناوچەی ئەلدۆرە.
راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە ھەڵمەتەکان بەردەوام دەبن بۆ کردنەوەی ڕێگاوبانەکان و بەرزکردنەوەی کۆنترۆڵەکان لە هەموو ناوچەکانی بەغدای پایتەخت .