هەولێر_INA
لەبەیاننامەیەک دا کەکۆپیەک بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوەە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەئەنجوومەنی توێنەرانی عێراق ئیدانی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق کرد. و تێدا هاتووە:
پێشێلکردنی سەروەری خاک وئاسمانی عیراق بەشێوەیەکی بەردەوام لە لایەن تورکیاوە ماییەی قەبول کردن نیە
ئەم ڕەفتارە قێزەونانەی تورکیا بووەتە بارگرانی لەسەر وڵاتانی ئیقلیمی ونێو دەوڵەتی و ئێمە لە فڕاکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەتوندی ئیدانەی و مەحکومی دەکەین.
دیارە تورکیا لە سۆنگەی هزری دژایەتی کردنی دراوسێکانی و بۆ جێبەجێ کردنی پلانی دڵبژۆکی و دزێوەکانی هەر ڕۆژە و سوچێکی ئەم وڵاتە دەکاتە ئامانج ، دوێنی لە شەنگال و ئەمڕۆ لەکەلار کۆمەڵێک خەڵکی سڤیل وبێ تاوان بە ناهەقی شەهید بوون .
بۆیە ئێمە لە فڕاکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کە هەمیشە جەختمان کردووە لە سەر پاڕاستنی سەروەری خاک وئاسمان وکەرامەتی دەوڵەت و هاوڵاتیانی عێراق ، دوا لە حکومەتی عێراق دەکەین بە ئەرکە نیشتیمانییەکەی هەڵستێت
و سەروەری دەوڵەت و گیان و موڵکی هاوڵاتیانی خۆی بپارێزێت و سنورێک بۆ ئەم کردەوە دوژمنکاریانەی دەوڵەتی تورك دابنێت .