وەزارەتی تەندروستی عێراق هۆشداری دەدات لە ھاتنی شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنا

ناوخۆ
  • 17-06-2022, 15:01
  • +A -A

    بەغدا - INA- نەساری ئەلحاج 
     ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی تەندروستی لەبارەی زیادبوونی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین و وڵاتانی کەنداو و وڵاتانی دیکەی دراوسێ، هۆشداریدا لە هاتنی شەپۆلێکی نوێی پەتاکە بۆ عێراق، راشیگەیاند کە مەرجی سەلامەتی پابەندبوونە بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی و وەرگرتنی ڤاکسینی دژە ڤایرۆسە .
     "سەیف ئەلبەدر" وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند: "گرفت و پەتای کۆرۆنا بوونی هەیە، هەرکەسێک پێداچوونەوە بە نووسراوەکانی وەزارەتی تەندروستیدا بکات ، سەرنجی دووپاتکردنەوەی مەترسییەکە بەردەوامەکان دەدات، و ئەگەری ئەوە هەیە کە گۆڕانکارییە نوێیەکان دەربکەون. 
      جەختیشی لەسەر گرنگیی خۆڕازی نەبوون لە جێبەجێکردنی ڕێوشوێنی خۆپارێزی کردەوە، بەڵام نیگەرانی دەربڕی کە بەپێی ئەو شتانە نەبوو کە پێویست بوو.
     سەبارەت بە دۆخی ئێستای پەتاکە لە عێراق، "ئەلبەدر " جەختی كردەوە: ئێمە تێبینی ئەوە دەكەین كە جیاوازی لە ژمارەی تووشبووانی رۆژانەدا هەیە، هەروەها لە نزیكەوە رۆشنایی دەخەینە سەر هەموو پێشهاتەكان، بە هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوی تەندروستی جیهانی، و رەنگە پێشهاتیش هەبێت ، وەک ئەوەی ئێستا لە وڵاتانی نزیک لە عێراق ڕوودەدات. 
     وتیشی، "ئاماژەیەک هەیە کە بەڕوونی دەریدەخات ،پەتای کۆرۆنا کۆتایی نەهاتووە، هەروەها داوا لە هەمووان دەکەین، دوو ژەمە ڤاکسینەکان بە سێیەمیشەوە وەربگرن تا بەرگری بەهێزیان ھەبێت ، بەتایبەتی کە ڤاکسینەکان سەلماندوویانە کاریگەرن.