بەغداد/ INA
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی دەرەوە بە توندی ئیدانەی بۆردومانەکەی تورکیای کرد کە ماڵ و بارەگاکانی حکوومەتی لە ناحیەی سنونی سەر بە قەزای شەنگالی لە پارێزگای نەینەوا کردە ئامانج، هاوکات پشتڕاستی کردەوە کە دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان لە هێرشەکە ڕێکارەکان دەگیرێتەبەر.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا کەکۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)گەیشتووە،ئاماژە بەوە کراوە، "وەزارەتی دەرەوە دووپاتی دەکاتەوە کە ئەم هەڵوێستانە پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەری عێراقن، هەروەها مەترسییەکی ئاشکرایە بۆ سەر ئاسایشی خەڵکی سڤیل، کە ژمارەیەکیان شەهید بوون و هەندێکی دیکەش لە ئەنجامی ئەم پێشەلکاریەدا بریندار بوون”.
ھەر لە راگەیەندراوەكەدا ھاتوە ، "ئەم هێرشە بەئامانجكردنی ئاسایشی عێراق و سەقامگیری گەلەكەیەتی، و پێویستی بە هەڵوێستێكی یەكگرتوو هەیە بۆ رووبەڕووبوونەوە لەدژی هەر كردەیەك بە ئامانجی بڵاوكردنەوەی ئاژاوە.
ھەروەک لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا ھاتوە کە وەزارەت ڕێوشوێنە دیاریکراوەکان دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوە پێویستەکان لەم هێرشەدا دەگرێتەبەر .