دەستەی حەج ئاماری گەیشتنی زیارەتکارانی عێراقی بۆ خاکی پیرۆز راگەیاند

ناوخۆ
  • 17-06-2022, 14:16
  • +A -A

    بەغداد/INA 
    ئەمڕۆ هەینی، دەستەی حەج و عەمرە ئاماری گەیشتنی زیارەتکارانی عێراقی بۆ خاکی پیرۆز ڕاگەیاند.
     "حه‌سه‌ن فه‌هد ئه‌لكینانی " وته‌بێژی ده‌ستەكه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) رایگه‌یاند "ژماره‌ی ئه‌و حاجیانه‌ی گه‌یشتوونه‌ته‌ خاكی پیرۆز گه‌یشتوونه‌ته‌ 3 هه‌زار و 589 حاجی له‌ رێگه‌ی پێنج فڕۆكه‌خانه‌ی عێراقه‌وه‌.
    ھەروەک هێڵی ئاسمانی عێراقی ڕایگەیاند، سێشەممەی ڕابردوو، ئەنجامدانی یەکەم گەشتی گواستنەوەی زیارەتکارانی عێراقی بۆ خاکی پیرۆز دەستی پێکرد . 
     "عەباس عومران ئەلزوبەیدی"بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیاكە لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "یەكەم گەشتی فڕۆكە هەڵگرە نیشتمانییەكە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە بەرەو فڕۆكەخانەی "شازادە محەمەد بن عەبدولعەزیز " لە مەدینە رۆیشتووە کە دیاریکراوە بۆ گواستنەوەی 348 زیارەتکاری عێراقی بۆ وەرزی حەج 1443 کۆچی / 2022ی زایینی."