بەغداد/ INA
ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت لەكاتی بازرگانیكردندا دابەزینی بەخۆیەوە بینی، ئەوەش دوای ئەوەی دوێنێ بەرزبوونەوەی تۆماركرد لەژێر رۆشنایی ترس لە دابینكردنی زێڕی رەش.
ھەروەک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا بە رێژەی 0.28% دابەزیوە و گەیشتووەتە 117.26 دۆلار، هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 0.25% دابەزیوە و گەیشتووەتە 119.51 دۆلار.
ھاوکات ودوێنێ لەگەڵ یەکلاکردنەوەی گرێبەستەکانی نەوتی خاوی ئەمریکی بە ڕێژەی 2% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 117.58 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، لەکاتێکدا گرێبەستەکانی برێنت بەڕێژەی 1.1% بەرزبووەتەوە و گەیشتە119.81 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
داتاکانی زانیاری وزەی ئەمریکی دەری خستووە کە هەفتەی رابردوو بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی ئەمریکا بەبڕی 100 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 12 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا، کە بەرزترین ئاستە لە مانگی نیسانی 2020ەوە.