هەولێر_INA
ئەمڕۆ هەینی لە قەزای کەلار سەر بە پارێزگای سلێمانی تەقینەوەیەک ڕۆیدا.
لە دەروازەی قەزای کەلار ئەمڕۆ هەینی تەقینەوەیەک ڕوویدا لە نێزیک سایلۆی کەلار بەوهۆیەوە سێ کەس گیانیان لە دەست داوە و کەسێکی تر برینداربووە،جاوکێک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار سێ تەرم گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەکە کە جەستەیان بە تەواوی سۆتاوە.
بەگوێرەی شاید حالەکان بێت پێدەچێت تەقینەوەکە بە درۆن بوبێت
ئەمە لە کاتێکدایە، تا ئێستا هیچ لایەنێکی فەرمی هیچ لێدوانێکی لەبارەی رووداوەکەوە بڵاو نەکردووەتەوە.