بەغداد/INA
دەستەی کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی حاڵەتی کەشوهەوای بۆڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند.
بەیاننامەی دەستەکە کەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی دەستی کەوت وتی کەشی وڵات بۆڕۆژی شەممە ساف و گەرم وهەندێک تۆزاوی
دەبێت لەناوچەکانی ناوەڕاست ، بەڵام لەناوچەکانی باکوور ساف دەبێت ولەباشووریش ساف و کەرم دەبێت ، پلەکانی گەرماش
تۆزێک لەڕۆژانی پێشتر بەرزتر دەبێتەوە.
بەیاننامەکە وتی کە کەشوهەوا ڕۆژی یەکشەممە ساف وگەرم وهەندێک تۆزاوی دەبێت لە ناوچەکانی ناوەڕاست وباشوور، پلەکانی گەرماش نزیکی ڕۆژی پێشتر دەبێت لەسەرجەم ناوچەکان.
ڕۆژی دووشەممەش لەهەموو ناوچەکانی وڵات ساف و هەندێک تۆزاوی دەبێت، پلەکانی گەرماش دادەبەزن لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور، بەڵام لەباشووردا نزیک ڕۆژی پێشتر دەبن.
ئاماژەشی بەوەکرد کە ڕۆژی سێشەممە ساف و تۆزاوی دەبێت
لەناوچەکانی ناوەڕاست بەڵام لەباکووردا ساف و هەندێک تۆزدەبێت،لەباشوریش ساف و تۆزاوی دەبێت و ڕەشەبای خۆڵاوویش هەڵدەکات، پلەکانی گەرماش لەڕۆژی پێشتر کەمێک نزمتر دەبنەوە.