سەڵاحەدین / فەلیح ئەلعبیدی
پارێزگای سەڵاحەدین ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە 16 هەزارهاوڵاتی لەپڕۆژەی خانووەکەم سودمەند دەبن کە لەباشووری پارێزگاکەدا جێبەجێدەکرێت.
بەرپرسی پلادانان لە شارەوانی قەزای بەلەد حیدر حسن بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە پڕۆژەی خانوەکەم ژمارەیەکی زۆر لەهاوڵاتیان دەگرێتەوە لەوانە شەهیدان وبرینداران و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان.
وتیشی پڕۆژەکە هەموو ناوچەکانی باشووری پارێزگای سەڵاحەدین دەگرێتەوە ، ئاماژەشی بەوەکرد کە ماوەی تەواوکردنی مامەڵەکە لە30 خولەک زیاتر ناخایەنێت پاش وردبینی و دەستنیشانکردنی وادەی بڵاوکردنەوەی فۆڕمەکە.
پێشووتر ڕاوێژکاری کازمی بۆ کاروباری ئاوەدانکردنەوە سباح عبداللتیف بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاندبوو کە پڕۆژەکە بەئامادەبوونی سەرۆک وەزیران دەکرێتەوەو جگەلەمەش وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بەمزوانە لەگەڵ لایەنە ڕاوێژکاریەکان ووەبەرهێنەکان گرێبەستێک واژۆدەکات بۆ بیناکردنی کۆمەڵگەیەک لەکۆی 17 کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون.
هەروەها عباللتیف وتی قۆناغی یەکەم 550 هەزارپارچە زەوی لەخۆدەگرێت، 330 هەزار پارچەی دیکەش لە پڕۆژەکانی دیکەدا دابەش دەکرێت.
جەختیشی کردەوە لەوەی کە فەرمانبەرانی وەزارەت کارەکانی گەڵاڵەکردن و دەستنیشانکردنی ناوچەکان لەئەستۆدەگرن.