بەغداد/INA
بانکی ڕافیدەین ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی ماوەی گێڕانەوەی قەرزی
پەنجا ملیۆن دیناری دەستنیشان کرد کە بۆ بیناکردن و نۆژەنکردنەوە دەدرێت.
بەیاننامەی بانکی ڕافیدەین کەکۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی قەرزەکانی بیناکردن و نۆژەنکردنەوە پەنجا ملیۆن دینارە بۆماوەی 10 ساڵ دەدرێتەوە، ڕوونیشی کردەوە کە ڕەواجدان بە مامەڵەکە لەڕێگای لقەکانی بەغداو پارێزگاکانەوە ڕایی دەکرێت.