هەولێر ـ INA
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشەممە نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە خاتوو ئالینا ڕۆمانۆوسكی باڵیۆزی تازەی ئەمەریكا لە عێراق كرد.
نووسینگەی ڕاگەیندنی سەڕۆکی هەرێمی کەردستان لەڕاگەیندراوێکدا کە کۆپیەک بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕاگەیاند: له ديدارێكدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزباييى ده‌ستبه‌كاربوونى له خاتوو ڕۆمانۆوسكى كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها پوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى دۆخى سياسيى عيراق و پێشبينييه‌كان بۆ داهاتووى پرۆسه‌ى سياسى له وڵات و تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌كه، خسته ڕوو.
هه‌ردوولا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكايان له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرد و جه‌ختيان له خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش دووپات كرده‌وه، به‌تايبه‌تى له بوارى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزاريى ئه‌مه‌ريكيدا له عيراق و هه‌رێمى كوردستان.
هەروەها وتی: هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پێويسته هێز و لايه‌نه عيراقييه‌كان پێكه‌وه كار بكه‌ن و هاريكار بن بۆ دۆزينه‌وه‌ى ڕێگه‌چاره‌ى ده‌ر‌چوون له چه‌قبه‌ستوويى و بنبه‌ستى سياسى و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دييه‌كان و دابينكردنى ئارامى و سه‌قامگيريى سياسى و ئه‌منى له وڵات.