ژینگە داوای پەرەپێدانی ستراتیژی نیشتمانی دەكات بۆ بەرەنگاربوونەوەی بیابانبوون كە لەلایەن بودجەیەكی ساڵانە پشتگیری دەكرێت

ناوخۆ
  • 16-06-2022, 22:21
  • +A -A

    بەغدا INA - 
    ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی ژینگە داوای داڕشتنی ستراتیژی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا و بیابانبوون لە عێراقدا، كە بە بودجەی ساڵانە پاڵپشتی بكرێت.
    جاسم ئەلفەلاحی، وەزیری ژینگە بە ئاژانسی هەواڵی ئەلعێراقیەی (INA) راگەیاند : تەحەدای گۆڕانی كەشوهەوا و كاریگەرییە نەرێنییەكانی لەسەر عێراق بە ڕوونی دیارە، هەروەها راپۆرتەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان پشتڕاستیان كردەوە كە یەكێكە لەو پێنج وڵاتە زۆرترین زیانیان بەركەوتووە لە جیهاندا.
    ئاماژەی بەوەشكرد وەڵاتەكە بەرەو كەمبوونەوەیەكی بێوێنە لە رێژەی بارانبارین و داهاتی ئاو دەكەوێتەوە، عێراقیش لە وڵاتانی خوارووی رووبارەوە نەك سەرچاوەكەوە، وە كەمی لێشاوی ئاو كاریگەری هەیە و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی بیابانبوون و نەبوونی زەوی بەپیت.
    جەختیشی كردەوە كە عێراق ساڵانە 100 هەزار دۆنم لەدەست دەدات بەهۆی كێشەی بیابانبوون و دەستدرێژیكردنە سەر بیابانەكان، مەترسیدارترینی ئەوەش پەرەسەندنی تەپۆڵكە خۆڵەكانە لەو ناوچانەی كە هەمیشە بەپیت و ئومێدبەخش بوون لە پرۆسەی كشتوكاڵی و دەستەبەركردنی دەرەنجامەكانی ئاسایشی خۆراك بۆ وڵات.
    ئاماژەی بەوەشدا كە زیادبوونی بیابانبوون هەروەها پەیوەستە بە میكانیزمی بەكارهێنراو لە كشتوكاڵ و ئەو پلانانەی داڕێژراون بۆ بەرهەمهێنانی هەندێك بەروبووم وەك بەشێك لە ستراتیجی ئاسایشی خۆراك، هەروەها پێمان وایە كە پێویستە دیدێكی جیاوازمان هەبێت بۆ بەڕێوەبردنی فایلەكە و سەرچاوەی ئاو و چارەسەركردنی وشكەساڵی لە پارێزگا زۆرترین زیانلێكەوتووەكان بەتایبەتی شارەكانی باشوور.
    جەختیشیكردەوە وەزارەتی ژینگە ئەو دەستەیە كە دەسەڵاتی پێدراوە بەدواداچوون بۆ دۆسیەی ئاسایشی ئاو و خۆراك بكات، چونكە ئەوان بەشێكن لە سیستمی ئاسایشی ژینگەیی، هەروەها عێراق ماوەی 3 ساڵە بەدەست قەیرانی وشكەساڵییەوە دەناڵێنێت، و پرسی دۆزینەوەی چارەسەرەكان تەنها پەیوەندی بە نەبوونی تەرخانكردنی داراییەوە نییە، بەڵكو ڕەنگە كێشەیەك لە بەڕێوەبردنی دارایی جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی پەیوەست بە چارەسەركردنی فایلە بیابانبوونەكەدا هەبێت.
    ئەلفەلاحی داوای كرد ستراتیژێكی نیشتمانی و دۆزینەوەی بودجەی پێویست وەك بودجەی ساڵانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تەحەدای گۆڕانی كەشوهەوا و بیابانبوون، بە تایبەت بۆ بەشی دارستان و بەرەنگاربوونەوەی بیابانبوونی وەزارەتی كشتوكاڵ و بەشەكانی دیكەی پەیوەندیدار بەم دۆسیەیە دابڕێژرێت.، جەخت لەوە دەكاتەوە كە ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمان دوودڵ نابن لە پێشكەشكردنی پشتیوانی پێویست.
    ئاماژەی بەوەشكرد یەكێك لەو جۆرانەی پشتیوانی كە پێویستە پشتی پێ ببەسترێت بۆ پاڵپشتیكردنی ئەم بژاردانە ئەوەیە كە سەرۆكی حكومەت ئاڕاستەی كردووە بۆ ئامادەكردنی ستراتیژێك بەناونیشانی پەڕەی سەوز كە تیشك دەخاتە سەر هێنانەدی هەمەچەشنی ئابووری لەڕێگەی چالاككردنی كەرتەكانی بەرهەمهێنان بەتایبەتی كشتوكاڵ و پیشەساز، بۆ ڕاگرتنی تەواوی پشتبەستن بە نرخی نەوت و هەروەها دۆزینەوەی میكانیزمێك كە ڕەچاوی كەشوهەوای عێراق بكات لە بواری كشتوكاڵ و ئاودێریدا.