سەرۆكی پێشووی فەڕەنسا دەستبەسەركرا بەهۆی ئەو هاوكارییە داراییەی بۆ هەڵبژاردن وەریگرتبوو

جیهانی
  • 20-03-2018, 00:00
  • +A -A

    بەدواداچوون – ا ه ع نیكۆلاس ساركۆزی سەرۆكی پێشووی فەڕەنسا، ئەمڕۆ سێشەممە، لەلایەن پۆلیسی وڵاتەكەیەوە دەستبەسەركرا، بە تۆمەتی ئەوەی لە هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٠٧دا هاوكاری دارایی وەرگرتبوو. دادگای فەڕەنساوە بڵاویكردەوە، لێكۆڵینەوە لەگەڵ ساركۆزی دەكرێت بەتۆمەتی ئەوەی ساڵی ٢٠٠٧ لەكاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی فەڕەنسادا، ٥٠ ملیۆن یۆرۆی لە ڕژێمی موعەمەر قەزافی وەرگرتووە. بە گوێرەی یاساكانی فەڕەنسا، دەتوانرێت ساركۆزی بۆ ماوەی ٤٨ كاتژمێر دەستبەسەربكرێت و ئەگەر پۆلیس تۆمەتباریكرد بە تاوانێك ئەوا كەیسەكەی دەخرێتە بەردەم دادگا. پێشتریش سەیفولئیسلام قەزافی لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠١١ دا لە چاوپێكەوتنێكیدا بە كەناڵی یۆرۆنیوزی ڕاگەیاندبوو، ساركۆزی ئەو پارەیەی بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنەكەی، لە لیبیای قبوڵكردبوو گەڕاندوویەتیەوە بۆ لیبیا، وتیشی بەڵگەمان لەبەردەستایە كە هاوكاری هەڵمەتی هەڵبژاردنەكەمان كردبێت.