وردەكاری كۆبوونەوەی سەرۆكوەزیران لەگەڵ هاوپەیمانی هەماهەنگی

سیاسی
  • 16-06-2022, 22:00
  • +A -A

    بەغدا INA - 
    ئەمڕۆ پێنجشەممە هاوپەیمانی هەماهەنگی وردەكاری كۆبوونەوەی خۆی لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕاگەیاند.
    هاوپەیمانەتیەکەلە بەیاننامەیەكدا كە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە ئاماژەی بەوەكردووە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامداوە بۆ تاوتوێكردنی كۆمەڵێك پرسی ئەمنی و سیاسی، ئاماژەی بەوەشكردووە، كۆبوونەوەكە دوو میحوەری لەخۆ گرتبوو، وەك خۆی میوانداری لە میحوەر یەكەمی خۆیدا، مستەفا كازمی سەرۆكوەزیران بۆ تاوتوێكردنی دۆسیەی ئەمنی و پێشێلكارییەكانی توركیا، هەروەها ئەو تەحەددایانەی كە وڵات لە بواری شەڕی دژی تیرۆردا دەیبینێت و بەشداریكردنی عێراق لە كۆنفرانسی وزەی ریاز.
    ئاماژەی بەوەشكرد میحوەری دووەمی كۆبوونەوەكە تەرخانكرابوو بۆ تاوتوێكردنی پرسە سیاسییەكان، بەو پێیەی بەشداربووان گفتوگۆیان لەسەر دیالۆگەكانی بەردەوامی نێوان هێزە نیشتمانییەكان كرد بەمەبەستی تەواوكردنی ئامادەكارییەكانی پەیوەست بە شایستەیی دەستووری و پێكهێنانی حكومەتێكی خزمەتگوزاری نیشتمانی كە بڕیاردرا لیژنەیەكی دانوستان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ هێزە نیشتمانییەكان پێكبهێنرێت.