بەغدا INA -
ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار و شاندێك لە نوێنەرانی سەربەخۆكان تاوتوێی پێشهاتە سیاسییەكان و تەحەدییەكانی بەردەم وڵاتیان كرد.
سەرۆكایەتی كۆمار لە راگەیەندراوێكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار ئەمڕۆ پێنجشەممە لە كۆشكی ئاشتی لە بەغدا، پێشوازی لە شاندێكی نوێنەرانی سەربەخۆكان لە ئەنجومەنی نوێنەران لە بەغدا كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد لە میانی كۆبوونەوەكەدا،باسیان لە پێشهات و تەحەددیاتی سیاسی كرد كە لە قۆناغی ئێستادا ڕووبەڕووی وڵات دەبێتەوە، هەروەها پێویستی كاركردن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیان بە بەرپرسیارانە، یەكخستنی هەمووان، یەكخستنی ڕیزی نیشتمانی، و ئەولەویەتدان بە بەرژەوەندی باڵای.وڵات و هاوڵاتیان، ئاماژەی بەوەشكردووە كە جەخت لەسەر لەبەرچاوگرتنی ئاواتەكانی خەڵك و پێداویستییە خزمەتگوزارییەكانیان و بژێوی ژیان باسكراوەتەوە ، دەستەبەركردنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا و چەسپاندنی دەوڵەت و مەرجەعیەتی.