حسێن: عێراق پشتگیری ئەنجامدانی گفتوگۆی راستەوخۆی نێوان وەزیرانی دەرەوەی سعودیە و ئێران لە بەغدا دەكات

سیاسی
  • 16-06-2022, 20:51
  • +A -A

    بەغدا INA - 
    ئەمڕۆ پێنجشەممە فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە پشتگیریی حكومەتی عێراقی بۆ گفتوگۆی راستەوخۆی نێوان وەزیرانی دەرەوەی سعودیە و ئێران لە بەغدا پشتڕاستكردەوە.
     وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتەوە ڕایگەیاندووە ئەمڕۆ حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهەیان وەزیری دەرەوەی ئێران پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ حوسێن كردووە، لەو ماوەیەدا باسیان لە پرسەكانی نیگەرانی هاوبەش و ناوچەیی نێودەوڵەتی و ئەمنی كردووە وهەروەها باس لە دۆخەكانی ناوچەكە و كاردانەوەیان لەسەر هەموو لایەنەكان كراوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد وەزیری ئێران دەستی خستە سەر واقیعی پەیوەندییەكانی ئەمریكا و ئێران، هەروەها هەڵوێستی ئێستای ئێرانی لەسەر ئەو دانوستانانەی كە لە ڤییەننا لە نێوان ئێران و وڵاتانی 1+5 ئەنجامدرا، روونكردەوە، بەتایبەت دوای بڕیاری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بۆ چاودێریكردنی پرۆژەی ئێران لەم چوارچێوەیەدا.
    و ئاماژەی بەوەشكرد حوسێن خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەرامبەر بە گفتوگۆ بەردەوامەكانی نێوان كۆماری ئیسلامیی ئێران و شانشینی سعودیە، جەختی لەسەر ئیرادەی حكومەتی عێراق كردۆتەوە بۆ بەردەوامبوون لە ئاسانكاریكردنی گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەنێوان وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵات لە بەغدا و بۆ گەڕانەوەی پەیوەندییەكانی نێوانیان بۆ دۆخی ئاسایی خۆیان.
    حسێن جەختی كردۆتەوە بەپێی بەیاننامەكە گرنگیی بەهێزكردنی سەقامگیری و وەرگرتنی دەرفەت و میكانیزم بۆ هەماهەنگی، بەتایبەتی كە عێراق پەیڕەوی لە پرەنسیپی دابەزاندن گرژییەكان دەكات و بەرژەوەندییەكانی دەرەنجامی هەموو لایەنەكان دەكات و ئەوەی رەنگدانەوەی لەسەر ئاسایش و ئاشتی لە عێراق و ناوچەكە هەیە،
    وەزیری دەرەوە دووپاتی كردەوە ئامادەیی عێراق بۆ ئاسانكاری بۆ ئەو لێكتێگەیشتنانەی كە لەبارەی كردنەوەی سنوورە وشكانییەكان و هاتووچۆی سەردانكەران لە میانی ئەنجامدانی ئەربەعینییە .
    لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئێران دوایین خولی دانوستانە كانی لەگەڵ سعودیە ە لە بەغدا بەڕێوە چوو بە ئیجابی وە سف كرد.
    عەبدوڵڵاهەیان پێشوازی لە جێبەجێكردنی ئەنجامی دانوستانەكانی نێوان هەردوولا كرد و ستایشی ئەو رۆڵەی كرد كە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەم رووەوە بینیویەتی.
    عەبدوڵًڵاهەیان ستایشی رێوشوێنەكانی حكومەتی عێراقی كرد بۆ ئاسانكاری دیالۆگ بۆ ناردنی زیارەتكارانی ئێرانی بۆ سعودیە بۆ ئەنجامدانی حەج ئەمساڵ، هیوای خۆی دەربڕی كە حەج بە باشی و بەبێ هیچ كێشەیەك بۆ زیارەتكارانی سەرجەم وڵاتانی ئیسلامی ئەنجام بدرێت.