بەغدا INA -
ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی نەوت ئاڕاستەی وێستگەكانی كرد كە 24 كاتژمێر كاربكەن بۆ دابینكردنی سووتەمەنی بۆ هاوڵاتیان.
جێگری سكرتێری وەزارەتی نەوت بۆ كاروباری تەسفیەكردن و دابەشكردن، حەمید یونس لە میانی گەشتێكی پشكنینی ژمارەیەك بەنزینخانە پشتڕاستیكردەوە، بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتەكە، كە کوپیەکی دەست دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە جەختی لەبەردەوامی كاری وێستگە حكومی و ئەهلیەكان لە ئامادەكردنی سووتەمەنی بۆئۆتۆمبێلەكان بۆ ماوەی 24 كاتژمێر.
هەروەها جەختی لە ڕۆیشتنی بێ كێشەی دابینكردنی سووتەمەنی بۆ ئۆتۆمبێلەكانی هاوڵاتیان و دابینكردنی هەردوو بەنزینی ئاسایی و محەسەن كردەوە، ئاماژەی بەوەدا كە هەڵگرتنی سووتەمەنی هەیە كە پێداویستی ناوخۆیی ئامادە دەكات.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە یونس سەرجەم لیژنەكانی پشكنینی رێنمایی كردووە بەدواداچوون و چاودێریی كارەكانی گواستنەوە و دابینكردنی سووتەمەنی بكەن.