کەشناسی: راپۆرتێکی تایبەت سەبارەت بە دەستپێکردنی گەرما بەلاو دەکات

ناوخۆ
  • 16-06-2022, 20:46
  • +A -A

    بەغداد _INA
    دەستەی کەشناسی ڕاپۆرتی خۆی لەسەر شەپۆلی گەرما بڵاو کردەوە کە پێشبینی دەکرێت لە ئێوارەی ڕۆژی هەینیەوە وەڵات بگریتەوە .
    دەستەی کەشناسی لە ڕاپۆرتێکدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتەوە ڕایگەیاند،کە وڵات دەکەوێتە ژێر کاریگەری بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک.
    وتیشی: "کاریگەریەکانی لە ڕۆژی هەینی دەستپێدەکات و پلەی گەرماش تا ڕۆژی سێشەممەی داهاتووەوە بەردەوام دەبن لە بەرزبوونەوە دواتر دەست بە نزمبوونەوە دەکات.
    دەستەکە بۆ ڕۆژانی هەینی و شەممە و یەک شەممە و دووشەممە پلەی گەرمی چاوەڕوانکراو لە هەموو پارێزگاکاندا بڵاوکردۆتەوە کە وەک لە خوارەوە دەردەکەوێت کاریگەری لەسەر کەمی  دەبێت.