كوژاندنەوەی ئاگرێك كە لە كەرەڤانەكانی ناوچەی ئەلشوعلە لە بەغدا كەوتەوە

ناوخۆ
  • 16-06-2022, 20:02
  • +A -A

    بەغدا - INA 
    ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ڕایگەیاند ئاگر لە كەرەڤانەكانی ناوچەی ئەلشوعلە لە بەغدا كەوتووەتەوە.
    نەوئاس سەباح بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەرگری شارستانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕاگەیاند ئەمڕۆ تیمەكانی بەرگری شارستانی ئاگرێكیان كوژاندەوە كە لە كەرەڤانەكانی سەر بە هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی لە ناوچەی ڕەحمانی لە گەڕەكی شوعلە لە بەغدای پایتەخت كەوتەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : پرۆسەی كوژاندنەوەی ئاگرەكە بە تەواوی تەواو بووە، هەروەها هیچ زیانێكی گیانی لە ئاگرەكە تۆمار نەكردووە.