بەغدا – INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی تەندروستی بانگهێشتنامەیەكی نارد بۆ كارمەندانی كە ئارەزووی پێشكەشكردنی داواكاری بۆ توێژینەوەی سەرەتایی دەكەن لەرێگای كەناڵی سەركەتووەكان بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023.
لە راگەیەندراوێكی بەشی پلاندانان و پەرەپێدانی سەرچاوەكان لە وەزارەتی تەندروستی كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئاماژە بەوەكراوە بانگهێشتنامەكە بۆ دەرچووانی پەیمانگاكانە كە ئارەزووی بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەكالۆریۆس دەكەن، هەروەها ئەوانەی ئارەزووی تەواوكردنی خوێندنەكانیان لە پەیمانگای پەروەردەی تەكنیكی / بەشی پەرستاری لە دەرچووانی ئامادەیی پەرستاری دەكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد : دوایین وادە بۆ پێشكەشكردن رۆژی پێنجشەممە 30ی حوزەیران دەبێت و دوای ئەم بەروارە داواكارییەكان پشتگوێ دەخرێن.
وردەكاری میكانیزمی بەكارهێنان بەپێی ئەو كتێبانەی لە خوارەوە نیشان دراون.