حكومەتی هەوڵی كەمركردنەوەی نرخی پەلەوەر و ماسی لە بازاڕەكان دەدات

ناوخۆ
  • 16-06-2022, 18:32
  • +A -A

    بەغدا - INA - نور زەیدی
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی كشتوكاڵ هۆكاری گرانبوونی نرخی پەلەوەر و ماسی لە وڵاتدا روونكردەوە، هاوكات تەرخانكردنی پارە بۆ بەشداریكردن لە كەمكردنەوەیان پشتڕاستكردەوە.
    هادی هاشم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، "بەرزبوونەوەی نرخی مریشك پەیوەندی بە بەرزبوونەوەی نرخی ئالیكەوە هەیە، چ لە ناوخۆی عێراق بێت یان لە دەرەوەی عێراق، چونكە ئالیك نرخەكانی لە ئاستی جیهاندا بەرزبووەتەوە، لەكاتێكدا بەرزبوونەوەی نرخی ماسییەكان پەیوەستن بە مەیلی هاوڵاتیان بۆ كڕینی لە ترسیان لە گۆشتی سوور دوای تۆماركردنی حاڵەتەكانی تاخوێنبەربوون".
    هاشم ئاماژەی بەوەشكرد، "وەزارەتی كشتوكاڵ بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی جێبەجێكرد كە داوای كردنەوەی هاوردەكردنی بەرهەمە كشتوكاڵیەكان دەكات، لەنێویاندا ماسی رووبار و دەریایی، و بەبێ مۆڵەتی هاوردەكردن، بەمەبەستی پاراستنی نرخەكانی كەمتر هوكاربێت لەگەڵ داهاتی هەژاران".
    ئاماژەی بەوەشكردووە، "وەزارەتی كشتوكاڵ بڕگەیەكی دارایی وەك هەنگاوێكی حكومەت بۆ پشتگیریكردنی پەلەوەر و خۆراكی ماسی لە یاسای ئاسایشی خۆراكی فریاگوزاریدا جێگیركردووە.