سەرۆكی دەزگای دژە تیرۆر: چاوەڕێی هاوكاری زیاتر دەكەین لەگەڵ هێزە تایبەتەكانی فەرەنسا

ئەمنی
  • 16-06-2022, 16:55
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی دەزگای دژە تیرۆر ، لیوا عەبدولوەهاب ساعدی، خواستی خۆی بۆ هاوكاری زیاتر لەگەڵ هێزە تایبەتەكانی فەرەنسا دووپاتكردەوە.
    دەزگای دژەتیرۆر لەراگەیندراوێكدا كە گەیشتووەتە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی تێیدا، ئاماژەی بەوەكردووە، "ئەمڕۆ لە بارەگای دەزگاكە، سەرۆكی دەزگای دژە تیرۆر، لیوا عەبدولوەهاب ساعدی، پێشوازی لە فەرماندەی هێزە تایبەتەكانی فەرەنسا، ژەنەڕاڵ بێرتران تۆگۆس، ئاماژەی بەوەدا كە "لە میانی كۆبوونەوەكەدا، ڕێگاكانی پەرەپێدانی هاوكاری نێوان پاڵەوانەكانی دژە تیرۆر و هێزی تایبەتەكانی فەرەنسا لە بوارە سەربازییەكان.
    ساعدی پێزانینی خۆی بۆ ئەم سەردانە دەربڕی و جەختی لەوە كردەوە كە "عێراق لە كاتی هێرشە بەربەرییەكەی داعش بۆ سەر ناوچەكە بەرگریی لە جیهان كرد".و ئاماژەی بەوەشدا كە "چاوەڕوانی هاوكاری و ئاڵوگۆڕی ئەزموونی زیاترە لە نێوان هێزەكانی دەزگای دژە تیرۆر و هیزە تایبەتەكانی فەرەنسادا".
    فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكانی فەرەنسا ئاماژەی بە "رۆڵە گرنگەكەی كرد كە دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری عێراق لە شەڕی دژی چەتەكانی تیرۆریستی داعشدا دەیگێڕێت"، جەختی لەوە كردەوە كە سەردانەكەی "ئامانجی بەهێزكردنی ئەو هەوڵانە و پشتیوانیكردنی پاڵەوانەكانی دەزگاكەیە لە هەموو ئاستەكاندا".