بەغداد/INA
سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری فائق زێدان لەگەڵ ڕاوێژکاری
سەرۆک وەزیران هشام داود و ژمارەیەک لەپسپۆڕانی ڕاگەیاندن باسیان لە دڵنیاییە یاساییەکانی ئازادی ڕادەڕبڕین کرد.
ئەنجومەنی دادوەری باڵا لەبەیاننامەیەکدا کە دەسە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆکی دادوەری فایق زێدان پێشوازیکرد لە ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران هشام داود وژمارەیەک لەپسپۆڕانی ڕاگەیاندن.
وتیشی کە زێدان لەگەڵ ئامادەبوواندا باسیان لەودڵنیاییانە کردەوە کە مافی ڕادەربڕین دەپارێزن بەپێی دەستور ویاسا.