بەغداد/ INA
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە خاپوورکردنی چەند مۆڵگەیەکی داعشی لەکەرکوک ڕاگەیاند.
شانەکە لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی لە وەزارەتی ناوخۆ بەهەماهەنگی لەگەڵ شانەی بەئامانجگرتن لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان زانیاریان دایە فڕۆکەوانی سەربازی دەربارەی بوونیچەند حەشارگەیەکی تیرۆریستان.
هەروەها وتی کە فڕۆکەکانی F-16 عێڕاقی سێ لێدانی ڕاستەوخۆی ئاڕاستەی حەشارگەیەک کرد و وێرانی کرد
ئاماژەشی بەوەکرد کە هێزێکی ئەمنی لیوای20 لەفیرقەی 15 ی پۆلیسی فیدڕاڵی دەستیدایە پشکنینی شوێنەکان .
هەروەها جەختی لەوەکردەوە ۆە زانیاریە هەواڵگریەکان بەشداریان کرد لە یەکلاکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە ئەمنیەکان.
هەروەها شانەکە لەبەیاننامەیەکی دیکەدا وتی پلانی پیشەیی کە هەواڵگری نیشتیمانی لەگەڵ شانەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بووەهۆی دۆزینەوەی مەفرەزەیەکی تیرۆریستان لە وادی شای باشووری کەرکوک.
ڕوونیشی کردەوە کە بەگوێرەی ئەم زانیاریانە فڕۆکەکانی سەربەهێزی ئاسمانی عێڕاقی چوار لێدانی ئاڕاستەی سێ حەشارگەی داعشەکان کرد بەیارمەتی هێزی ئامێری هەشتەم لەسوپای عێڕاق.
ئاماژەشی بەوەکرد کە ئۆپەراسیۆنی جۆری دەزگای هەواڵگری عێڕاقی دەرەنجامی ئەرێنی هەبووە لەسەقامگیرکردنی وڵات ، وتیشی کە هەمیشە سەرکەوتن
بۆهێزەئەمنیەکانمانە و نەمانیش بۆ تیرۆریستە ترسنۆکەکانە.