ئەنبار-INA احمد دلێمی
فەرماندەی پۆلیسی ئەنبار ڕایگەیاند کە ئاسایشی ڕێگای حاجیان تاکودەگاتە سنووری عەڕعەڕ دابینکراوە.
فەرماندەی پۆلیسی ئەنباڕ فەریقی مافپەروەر رزیج کسار بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند ڕێگای وشکانی لە زاڵگەی سقوڕ لەئەنبارەوە تا دەگاتە نخێب وتا ناوچەی عەڕعەڕی سنووری لەلایەن هێزەئەمنیەکانەوە پارێزراوە.
وتیشی کە ڕێگاکە ئامادەیە بۆ گوزەرکردنی حاجیان لە سقوڕەوە بۆ نخێب بەدرێژایی 160 کیلۆمەتر و لەلایەن پۆلیس و هێزە ئەمنیەکان و فڕۆکەوانی سەربازیەوە دابین کراوە.
فەرماندەی پۆلیسی ئەنباڕ پەیامێکی دڵنیاکەرەوەی ئاڕاستەی حاجیان کرد کە ڕێگاکە
ئارامە و بەدرێژایی کات هیچ کێشەیەکی ئەمنی نییە.