لیژنەی تۆکمەکردن:بڕیاری لە سەر یاری نێوان زەورا و جەویە دا

وەرزش
  • 16-06-2022, 13:38
  • +A -A

    بەغداد _INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممەلیژنەی تۆکمەکردن ل فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق کۆبوەوە بۆ تاوتوێکردنی ڕاپۆرتەکانی ناوبژیوان و سەرپەرشتیاری یاری نێوان زەورا و جەویە کە ڕۆژی دووشەممە لەیاریگای نێودەوڵەتی شەعب لەجامی عێراق ئەنجام دا.
    لە راگەیەندراوەکەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق کە ئەمڕۆ پێنجشەممە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ەوە هاتووە: "لیژنەکە وردەکاری و ڤیدیۆکانی بینیوە و ئاماژە بە بوونی ئاژاوە لەلایەن هەوادارانی یانەی جەویە و زیانگەیاندن بە کورسی یاریگا و هەروەها هێرش کردنە یاریدەدەری یەکەمی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی کەرار عەبدولکەریم بەلێدانی بە بوتڵی ئاو و بەرد و بریندارکردنی شانی چەپی.

    "لیژنەکە بڕیاری داوە:
    1- نکۆڵیکردن لە یانەی جەویە لە یاریکردن لەسەر یارگاکەی بەبێ ئامادەبوونی هاندەر بۆ پێنج یاری یەک لەسەر بنەمای بڕگەکانی مادەی 67 / تۆکمەکردن و لە دەرماڵەی مادەی 15ی دیسپلین بە سزای جێبەجێ کردنی ئەم وەرزە و وەرزی داهاتوو 2022-2023.
    2 -سزا بەسەر یانەی جەویە دابسەپێنرێت بەبڕی (1,000,000,000) 10 ملیۆن دیناری عێراقی لەسەر بنەمای مادەی 19.
    3 - یانەی جەویە ئەو زیانە بەردەگرێت کە لەیاریگای نێودەوڵەتی شەعب ڕویداوە بەو پێیەی لەلایەن لیژنەی لێکۆڵینەوەوە لەلایەن وەزارەتی لاوان و وەرزشەوە پێکهێنراوە.
    4-داوای ئامادە بوونی ڕاهێنەری یانەی جەویە (قەحتان جتیر) سەرۆکی کۆمەڵەی هەوادارانی جەویە (زیا سەمیر) و سەرۆکی کۆمەڵەی هەوادارانی زەوراە (ئەمیر ئەلمالیکی) ڕۆژی دووشەممە 20ی حوزەیرانی 2022 بۆ بارەگای فیدراسیۆنی تۆپی پێ.