دەستەی دەستپاکی: سزای زیندانیکردنی بۆ پارێزگاری پێشووی بابل و بەڕێوەبەری پێشووی بانکی بازرگانی عێراقی چەند بەرپرسێک دەرکرد

ناوخۆ
  • 16-06-2022, 12:50
  • +A -A

    بەغداد/ INA 

    ئەمڕۆ پێنج شەممە، دەستەی دەستپاکی وردەكاریی ئەو سزایانەی بڵاوكردەوە كە بەرامبەر ژمارەیەك بەرپرس دەركراوە، ئاماژەی بەوەشدا كە سزاكان بریتی بوون لە زیندانیكردنی پارێزگاری بابل و بەڕێوەبەری پێشووی بانكی بازرگانی عێراقی.
     لەوبارەیەوە فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی دەستەکە، لە بەیاننامەیەکدا کە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، ڕایگەیاند" کە دادگای تاوانەکانی بابل-دەستەی سێیەم سزای زیندانی دەرکرد بەبێ ئامادەبوون دژی پارێزگاری پێشووی بابل، بەهۆی بەھەدەردانی پارەیەکی زۆر لە ئەنجامی جێبەجێکردنی پڕۆژەیەک بۆ و دانانی دوو ئامێری (رەنین و مفراس حلزونی ) لە نەخۆشخانەی مەرجان لە ساڵی ٢٠١٨.
     ئاماژەی بەوەشکردووە، "دادگا سزای حەوت ساڵ زیندانی بۆ سزادراوەکە دەرکردووە بەپێی بڕگەکانی بڕیاری (١٦٠ی ساڵی ١٩٨٣)، لەگەڵ دەرچوونی فەرمانی دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوە کە لە دژی .
     دەستەکە پشتڕاستیشی کردۆتەوە کە "دادگای تاوانی رەسافە بە غیابی بڕیارێکی دەرکرد بۆ سەپاندنی سزای ٧ ساڵ زیندانی بەسەر بەڕێوەبەری گشتی پێشووی بانکی بازرگانی عێراق، لەسەر پرسی زیادەڕەوی لە نرخی کڕینی خانووبەرەیەک لە پارێزگای بەسرە. 
     لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە، "دادگای تاوانی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بە ئامادەییەن بڕیارێکی دەرکرد بۆ زیندانیکردنی بەڕێوەبەری بەشی یاسایی لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی، بە تۆمەتی وەرگرتنی بڕە پارەیەک لە بەڕێوەبەری کۆمپانیایەک، لە بەرامبەردا جێبەجێکردنی یەکێک لە ئەرکەکانی و ئاسانکاریکردن بۆ ڕێکارەکانی گرێبەست بۆی کە دادگا بڕیاریدا بە زیندانیکردنی سزادراوەکە بۆ ماوەی حەوت ساڵ، بە پشتبەستن بە بڕیاری (١٦٠ی ساڵی ١٩٨٣) لەگەڵ سەپاندنی غەرامەکردنی دە ملیۆن دینار بەسەریدا. 
     بەیاننامەکە ئەوەشی خستۆتە ڕوو کە بڕیارێک بۆ زیندانیکردنی بەڕێوەبەری کارگەی گەنمەشامی لە ناحیەی "ئەلعەلەم" لە پارێزگای سەڵاحەدین، بەهۆی دەستبەسەرداگرتنی بڕی (57,687,000) دینار، کە بەهای (187.5) تۆن گەنمەشامی زەرد بوە. 
    ھەروەک بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەدا کە دادگای تاوانەکانی سەڵاحەدین - دەستەی دووەم بڕیاری خۆی دەرکرد بە زیندانیکردنی بەڕێوەبەری تاقیگە ئامادەییەن بۆ ماوەی شەش ساڵ بەپێی بڕگەکانی مادەی (318 ) لە یاسای سزادان بە ئاماژەدان بە بڕگەکانی مادەکانی بەشداریکردن (47، 48 و 49)ی یاسای سزادان.