هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی دیاری داعشی لە سوریا ڕاگەیاند

جیهانی
  • 16-06-2022, 12:19
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    ئەمڕۆ پێنج شەممە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی دیاری ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە میانی ئۆپەراسیۆنێک لە سووریا ڕاگەیاند.
     هاوپەیمانیەتیەکە لە بەیاننامەیەکدا , کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچونی بۆ کردوە رایگەیاندووە"ئەو سەرکردەی کە دەستگیر کراوە،ئەزموونی دروستکردنی بۆمبە"و یەکێکە لە دیارترین سەرکردەکانی داعش لە سوریا. 
     ھەر لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ئەرکەکە بە وردی پلانی بۆ دانرابوو ، بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکان، بە تایبەت بۆ هاوڵاتیانی مەدەنی،جەخت لەوەش کراوەتەوە کە "هیچ هاوڵاتییەکی مەدەنی لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا بریندار نەبووە و هیچ زیانێک بە هاوپەیمانان نەگەیشتووە. 
     پێشتر کۆشکی سپی و کاربەدەستانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایانگەیاندبوو کە " ئەبو ئیبراهیم ئەلقوڕەشی " سەرۆکی پێشووی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە لە سەرەتای مانگی شوبات لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا کوژراوە.