شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەنجامی قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی ڕەقی ڕاگەیاند

ئەمنی
  • 16-06-2022, 12:06
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    ئەمڕۆ پێنج شەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، ئەنجامی قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی ڕەقی ڕاگەیاند.
     لە راگەیەندراوێکی شانەکەدا،کە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئاماژە بەوەکراوە،کە بەرەبەیانی دوێنێ بەسەرپەرشتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ، قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی ڕەق دەستیپێکردووە، بەبەشداری چەند  یەکەیەکی سوپای عێراق لە ئۆپەراسیۆنەکان (سەڵاحەدین - سامەرا - دیالە) و چەند یەکەکی حەشدی شەعبی لە میحوەرەکان ( دیالە، سەڵاحەدین و ڕۆژهەڵاتی دیجلە) بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی و فڕۆکەوانی سوپا بۆ پشکنینی ناوچەکانی "حاوی العزیم" . 
      راگەیەندراوەکەدا ئەوەشی خستۆتەروو کە لە هەمان کاتدا،  ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی فراوان لە لەلایەن (فیرقەی یەکەم) ی سوپای عێراق و هێزەکانی حەشدی شەعبی لە دیالە،و هێزێکی بەرپەرچدانەوەی خێرا بە پاڵپشتی فڕۆکەوانی سوپا لە دیالە دەستیپێکرد لە ناوچەکانی باکووری موقدادیە و حەوزی ڕووباری دیالە.
     راگەیەندراوەکە ڕوونیشی كردۆتەوە کە لە "ئەنجامی ئەو دوو ئۆپەراسیۆنە 7 حەشارگەی چەتەكانی تیرۆریستی داعش دۆزراوەتەوە لەگەڵ دوو ئامێری تەقەمەنی و پشتێنەیەكی تەقەمەنی و تفەنگێك و 5 مەغزن و  3 ماتۆڕسكیل  و چەندین كەرەستەی تر کە دەستی بەسەردا گیراوە.
     ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەنجامی قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی ڕەقی ڕاگەیاند 