سەید سافی نوێنەری مەرجعیەتی باڵا ھۆشداری لەدۆخی وڵات دەدات

سیاسی
  • 16-06-2022, 11:46
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ پێنج شەممە"سەید ئەحمەد ئەلسافی "نوێنەری دەستەڵاتی باڵای مەرجعیەتی ئاینی لە عێراق ، پشتڕاستی کردەوە کە مەرجعیەتی ئایینی چاودێری دۆخەکە دەکات، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە فەتوای جیهاد ڕیزەکانی یەکخستووە.
    "سەید ئەلسافی" لە میانی وتارەکەیدا لە شەشەمین فێستیڤاڵی فەتوای رۆشنبیری لە کەربەلای پیرۆز، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رووماڵی دەکرد وتی" پێش فەتوای جیهادی پێویست ، عێراق بە قۆناغێکی زۆر سەختدا تێدەپەری ، جەختی لەوەش کردەوە کە " بڕیاری فەتوای جیهاد ، بڕیاڕێکی مێژوویی و نیشتمانی و ئایینی بوو .
    ئاماژەی بەوەشکردووە، "کاتی فەتوای جیهادی پێویست سەرکەوتوو بووە،فتواکە ریزەکانی یەکخستووە و وزەیەکی زۆری لە وڵاتدا نیشاندا. 
    "سەید سافی " پرسیاری ئەوەی کرد کێ وڵاتی هێنایە پێش فەتوا ؟ جەختی لەوە کردەوە کە "هیچ توانایەک نییە بۆ کۆنترۆڵکردنی گۆڕانکاری جگە لە فەتوای جیهادی پێویست کە چەتە تیرۆریستییەکانی داعشی ڕاگرت.
    وتیشی"مەرجعیەتی باڵا ئامادەیە و ،چاودێری دیمەنمەکان دەکات و هۆشداری دا لە زۆر بابەتی پەیوەندیدار بە وڵاتەوە، لەو روانگەیەشەوە وتی مەرجعیەتی باڵاکە ئاماژەی بەوە کردووە کە میللەتێک ئیرادەی خۆی لەدەست بدات، ناتوانێت بەرگری لە خۆی بکات.
    جەختیشی لەوە کردەوە،کە دەبێت مێژوو لەنێو ئێمەدا ئامادە بێت، ھۆشداری ئەوەشیدایەوە کە نەتەوەیەک گوێی دابخات دەکەوێتە ناو تاڵاوەکەوە.