بەغداد/ INA
ئەمڕۆ پێنج شەممە، بانکی ئەلرەفیدەین بەشێکی دیکەی لە پێشینە بۆ فەرمانبەران و کارمەندانی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ راگەیاند.
لە راگەیەندراوێكی بانكەكەدا، كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)كەوتووە، ئاماژە بەوەكراوە " بەشێکی دی لە پێشینەكان بۆ فەرمانبەران و کارمەندانی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ راگەیەندرا ، كە لە 5 ملیۆن دینارەوە دەستپێدەكات بۆ 50 ملیۆن دینار.
ھەروەک راشیگەیاندوە کە "پێدانی پێشینەکان دوای تەواوکردنی سەرجەم رێکارەکان بەپێی رێنماییەکان ئەنجام دەدرێت.
ھاوکات روونیشیکردۆتەوە کە داواکاری بۆ پێشینەکان لەڕێگەی لقەکانی بانکەکەوە دەبێت لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق .
ئاشکراشیکردوە کە هێشتا لقەکان بەردەوامن لە وەرگرتنی داواکاری بۆ مامەڵەکردن بەمەبەستی سودمەند بون لە پێشینەکان بۆ فەرمانبەران و ھێزە ئەمنییەکان.