نرخی نەوت لە بازاری جیهاندا بەرزبوویەوە

ئابوری
  • 16-06-2022, 10:51
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    ئەمڕۆ پێنج شەممە نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 1.10 دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتە 119 دۆلار و 61 سەنت، هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساس بۆ 1.28 دۆلار بە رێژەی 1.1% بەرزبووەوە و گەیشتە 116 دۆلار و 59 سەنت.
     دوێنێ چوارشەممە نرخەکان بە ڕێژەی زیاتر لە 2% دابەزین، دوای ئەوەی (بانکی ناوەندی ئەمریکا) ڕێژەی سوودی بە ڕێژەی 75 خاڵ بەرزکردەوە، ئەمەش گەورەترین بەرزبوونەوەی ڕێژەی سوودە لە ساڵی 1994ەوە تاوەکو ئێستا .
     ھاروەک وەبەرهێنەران بەردەوام بوون لەسەر دابینکردنی خواست دوای ئەوەی گەمارۆکانی ڕۆژئاوای بۆ هەناردەی نەوتی ڕووسیای سنووردار کرد، ھاوکات پێشبینی دەکرێت نرخەکان پشتگیری خواستی زیاتر بکەن لەسەر نەوت لە چین دوای سووککردنی رێکارەکانی سنووردارکردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی Covid-19.
     داتاکانی زانیاری وزە ئاشکرایان کردووە کە بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی ئەمریکا لە چەند مانگی ڕابردوودا گۆڕانکارییەکی زۆری بەسەردا نەهاتووە، هەفتەی ڕابردوو بە ڕێژەی 100 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیادی کردووە و گەیشتووەتە 12 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، کە بەرزترین ئاستە لە مانگی نیسانی 2020ەوە.