بەغداد/INA
دەستەی کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە باری کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاوو ڕاگەیاند بەرزبونەوەی پلەکانی گەرماشی پێشبینیکرد.
بەیاننامەی دەستەکە کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی ڕۆژی هەینی ساف دەبێت وپلەکانی گەرماش چەند پلەیەک لەڕۆژی پێشووتر بەرزتردەبێتەوە
لەناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور کەچی لەناوچەکانی باشوور پلەکانی گەرما لەڕۆژی پێشتر بەرزتر دەبن.
بەیاننامەکە وتی کە کەشی ڕۆژی شەممە ساف وگەرم وهەندێک تۆزاویش دەبێت لەناوچەکانی ناوەڕاستدا کەچی لەباکوور ساف دەبێت ولەناوچەی باشووریش هەم ساف وهەم گەرمیش دەبێت
پلەکانی گەرماش لەناوچەکانی ناوەڕاست گەرمایەکی لەڕۆژی پێشتر زیاتر دەبێت و هەروەها لە
هەردوو ناوچەکانی باکوورو باشوور پلەکانی گەرما توزێک زیاتردەبن.
وتیشی کە ڕۆژی یەکشەممە ساف و گەرم دەبێت و تۆزیش لەهەندێک شوێندا دەبێت کەچی ساف وگەرم وتۆزاوی دەبێت لە ناوچەکانی ناوەڕاست وپلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵات لەڕۆژی پێشتر کەمتر دەبێت.