بەغداد/INA نورزیدی
لێژنەی بەرگری وئاسایش ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە، ڕەزامەندی سەرۆک وەزیرانی ڕاگەیاند بۆ خەرجکردنی دەرماڵەی کاتی بۆ کارمەندانی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور.
ئەندامی لێژنەکە یاسر اسکندر وتوت بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند کە کازمی ڕەزامەندی دەربڕیوەلەسەر خەرجکردنی دەرماڵەی کاتی بۆ ئەندامانی بەرگری و ناوخۆ لەناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور.وجەختیشی کردەوە کە ئەودەرماڵەیە لەیاسای ئاسایشی خۆراکدا بونی هەیە.
ئاماژەشی بەوەکرد کە سیستەمی جێگۆڕکێ لە بەغداولەناوچە ئارامەکاندا جێبەجێکردنی سەختە.
هەروەها لیوا ڕەسوڵ لەبەرنامەی واجب السڕاحە کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدوداچونی بۆکردووە وتی کە مووچەی خزمەتی پابەندی لەنێوان 700 تا 750 هەزاردینارە، تەمەنیشیان لە 19 تا 35 ساڵە.
هەروەها وتی کە سەربازگەی پێویست بۆئەم مەبەستە ئامادەکراون.
دەربارەی هێرشەکەی هەولێریش وتی کە زیانەکانی ئەم هێرشە تەنها ماددی بووەولایەنە پەیوەندیدارەکانیش لێکۆڵینەوەلە هێرشەکەدەکەن.