بەغداد/INAوسام ملا
وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە یاسای جگەرەکێشان هەمواردەکرێتەوە.
بەڕێوەبەری تەندروستی گشتی لەوەزارەت ریازحلمی بە پەیامێنری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی لەپەراوێزی کۆبوونەوەیەکدا باس لە نەهێشتنی تووتن کرا کە بەهاوکاری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بەڕێوەچوو، وتی ئەم کۆبونەوەیە بۆ ڕاگەیاندکاران وڕۆژنامەنوسان سازدرا بۆ ئاشاکردنیان بەگرنگی بەرەنگاربوونەوەی بەکارهێنانی توتن.
ڕوونیشی کردەوە کە یاسای نەهێشتنی جگەرەکێشان پێویستی بە هەموارکردنەوەهەیە.
وتیشی کە جگەرەکێشان دیاردەیەکی نەرێنیە لەعێڕاق لەسەرانسەری جیهانداوئێمەش کۆشش دەکەین بۆ بەرەنگەربوونەوەی ئەم دیاردەیە.
بەڕێوەبەری بەشی ڕووبەڕووبوونەوەی توتن لە وەزارەت عباس جبر ساحب بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە ئامارەکان ئاماژەدەکەن کە زیاتر 1٫3 ملیار جگەرەکێش لەجیهانداهەن و 8 ملیۆن کەسیش لەجیهاندا بەوهۆیەوە گیان لەدەست دەدەن.
لەعێڕاقیشدا هەر 20 خولەکێک یەک کەس بەوهۆیەوە دەمرێت.
ڕوونیشی کردەوە کە خەرجیەکانی جگەرە لەعێڕاقدا دەکاتە دووملیار دینار.
هەروەها وتی وەزارەت نوسراوی بۆ سەرجەم وەزارەتەکان کردوو بۆ ئەوەی یاساکە جێبەجێبکرت.
هەروەها ڕاوێژکاری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی فاتمە العوا وتی کە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی زۆرگرنگی بەم بابەتە دەدات لەپێناو کەمکردنەوەی بەکارهێنانی بۆ ڕێژەی 30٪ .
هەروەها وتی کە عێڕاق لەپێش دووساڵەوە پڕوپاگەندەکانی توتنی قەدەغەکردووە بەڵام تاهەنوکە لەو بوارەدا پێشێلکاری هەربەردەوامە.