عێڕاق بەشداری دەکات لە کۆبوونەوەیەکی نێودەوڵەتی بۆ یارممەتیدانی کەمئەندامان

ناوخۆ
  • 15-06-2022, 20:20
  • +A -A

    بەغداد/INA
    بریکاری وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی سالار ستار ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە وەک نوێنەری عێڕاق لە کۆبوونەوەیەی کە لە نیۆیۆرک بەسترا بەشداریکرد.
    وەزارەت لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بریکاری وەزیری کار سەرۆکایەتی ئەوکۆبونەوەیەی کرد کە بەناونیشانی داهێنان و تەکنەلۆژیا لەپێناو پەڕەپێدانی مافی کەمئەندامان بەڕێوەچوو.
    ڕوونیشی کردەوە کە کۆبوونەوەکە لەپەراوێزی کۆنگرەی وڵاتانی ئەندام لەڕێککەوتننامەی مافەکانی کەمئەندامان ئەنجامدرا کەلەبارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان بەڕێوەچوو.
    بەیاننامەکە وتی کە وەزارەت کۆشش دەکات بۆ لابردنی ئاستەنگەکانی پێش ئەم مافانە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆیان.
    هەروەها وتی کە لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا باس لەومیکانیزمانە کرا کە هەماهەنگی نێوان حکومەتەکان و ڕێکخراوە مەدەنیەکان ئاسان دەکات و هەروەها باس لە ژینگەو گۆڕانکاریەکانی کەش وهەوا وکاریگەریەکانیان کرا لەسەر بارودۆخی کەمئەندامان.