بەغداد/INA محمد ئەلتالبی
لێژنەی یاسایی پەرلەمان ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە جەختیکردەوە کە یاسای ئاسایشی خۆراک کێشە فریاگوزارەکان چارەسەر دەکات، ئاماژەی بەوەش کرد کە جێبەجێکردنی بەندی گرێبەستەکان و ڕۆژانەکان پەیوەندی بە دەسەڵاتی جێبەجێکارەوەهەیە.
سەرۆکی لێژنەی یاسایی محمد عنوز بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە بەندی گرێبەستەکانی 315 وڕۆژانەکان
لەیاساکەدا جێگیرکراوەوپەیوەندی بەدەسەڵاتی جێبەجێکارەوەهەیە.
وتیشی کە ژمارەی گرێبەستەکان
زۆرن و ئەوپارانەی کەلە یاساکەدا دەستەبەردەبن کەمترن لەوەی پێویست.
ئاماژەی بەوەش کرد کە جێبەجێکردنی یاساکە پاش ڕاستاندنی لەلایەن سەرۆک کۆمارەو بڵاوکردنەوەی لە ڕۆژنامەی فەرمی دەکەوێتە واری جێبەجێکردەوە.
وتیشی هەندێک شت هەن کە پێویستە پەلەیان لێبکرێت وەکو دانەوەی قەرزەکانی کارەبا وکۆبونی مادەخۆراکیەکان وبوارەکانی دی وەکو گرێبەستەکانی و وانەبێژان، هەروەها وتی فەرمانبەرەکان پێویستە گرنگی نیازمەندی هاووڵاتیان بزانن.
لەهەمان کاتدا مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران سەرجەم وەزارەتەکانی ڕاسپارد کە پەلەبکەن لە ئامادەکردنی ناوی ئەو گرێبەستانەی کە دووساڵ خزمەتیان هەیە وەلەهەمانکاتیشدا چەند بڕیارێکی بۆیان دەرکرد.
بەیاننامەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کازمی بەمەرجی داناوە کە پارەی پێویست لەبن دەستدا بێت بۆ بەجێهێنانی یاساکە ئەویش وەک
دادپەروەریەک بەرامبەر بە گرێبەستەکان.
هەروەها ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر هەژمارکردنی ڕۆژانەکان بەپێی مادەی5 لەیاسای ژمارە 37 ی ساڵی 2015 کەهەژمارکردنی خزمەتی ڕۆژانە بۆ موچەو خانەنشینی دیاریدەکات لەکاتی دامەزاندنیاندا ئەویش بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی وئەنجومەنی خزمەتی فیدڕاڵی.
ئەنجومەنەکە جەختیکردەوە لەسەر ڕاگرتنی دامەزراندن بەگرێبەست و بەڕۆژانە بەمەرجێک دژاودژنەبێت لەگەڵ یاسای ئاسایشی خۆراک .