حکومەتی هەرێمی کوردستان: کۆنترۆڵکردنەوەی نرخی بەنزین لەماوەی 72 کاتژمێردا دەکەین

ئابوری
  • 15-06-2022, 19:26
  • +A -A

    هەولێر _INA_ئەیڤان ناسر
    ئەمڕۆ چوارشەممەحکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لەماوەی 72 کاتژمێردا کۆنترۆڵکردنی نرخی بەنزین دەکەین.
    جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەیبوو ڕایگەیاند: "لەسەر ئاڕاستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم باج و باجێکی زۆر لەسەر کۆمپانیاکانی هاوردەکردنی بەنزین بەرزدەکرێتەوە "بۆ ئەوەی بتوانین نرخی بەنزین کۆنتڕۆڵ بکەین.
    ئاماژەی بەوەش کرد: "حکومەتی هەرێم کاردەکات بۆ دابینکردنی هەموو ئاسانکارییەک بۆ کۆمپانیاکان بۆ هاوردەکردنی بەنزین" دیاریش کرد "هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە کە کاردەکەین بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی بەرزبونەوەی نرخی بەنزین لەماوەی 72 کاتژمێری داهاتوودا".