بەغداد/ INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، قاسم ئەلعەرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی جەختی لەوە کردەوە کە ئەرکی ئێمە پاراستنی یەکگرتوویی کۆمەڵایەتییە، ئێمە پەیوەندیمان بە مشتومڕی سیاسیەوە نی یە .
لە راگەیەندراوێكدا كە لەلایەن نوسینگەی راگەیاندنی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانییەوە بڵاوكراوەتەوە و گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، ئاماژەی بەوەكردووە، "ئەلعەرەجی سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی دەستەی هەماهەنگیی هەواڵگری نیشتمانی (سەركردەكانی كۆمەڵگەی هەواڵگری عێراق)ی كردوە ، بەئامادەبوونی". لە ئەندامەکانی دەستەی باڵا.
بەپێی راگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لەو بابەتانە کراوە کە لە بەرنامەی کاری کۆبونەوەکە بوونە لەوانە رێگاکانی رووبەڕووبوونەوەی گوتاری توند و توندڕەوی کە هەڕەشە لە کۆمەڵگا و ئاسایش و ئاشتی مەدەنی دەکەن، هەروەها بڕیاڕدرا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان، بۆ ئامادەکردنی سیاسەتێکی نیشتمانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییەکانی ئەم بابەتە لەسەر کۆمەڵگا.
" ئەعەرەجی " لە میانی كۆبوونەوەكەدا جەختیكردەوە، كە "ئەركی ئێمە بەرگریكردنە لە دەوڵەت و هاووڵاتی، هەروەها پەیوەندیمان بەو مشتومڕە سیاسییەی ئێستاوە نییە، ئەركی ئێمەش ئەوەیە كە یەكدەنگی كۆمەڵگا بپارێزین و دژی هەموو ئەو دیاردانە بوەستین كە هەڕەشە لە ئاشتی مەدەنی دەكەن.