ئەمیداریەتی بەغدا بڕیاریدا بە نۆژەنکردنەوەی گۆڕی زاناو کۆمەڵناسی بەناوبانگی عێراقی عەلی ئەلوەردی

ناوخۆ
  • 15-06-2022, 17:51
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    "عەمار موسا کازم" ئەمینداری بەغدا بڕیاری نۆژەنکردنەوەی گۆڕی کۆمەڵناسی بەناوبانگی عێراقی "دکتۆر عەلی ئەلوەردیی " لە مزگەوتی براسا دەرکرد.
     لە راگەیەندراوێكی ئەمینداریەتیەکەدا ، كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA )، ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەمینداری بەغدا رێنمایی کارمەندانی بەشی گۆڕستانی نوسینگەی بریكاری شارەوانی كردووە بۆ ئاوەدانكردنەوە و نۆژەنكردنەوەی گۆڕی کۆمەڵناسی عێراقی "د. عەلی ئەلوەردی" کە لە ساڵی ١٩٩٥ی زایینی کۆچی دوایی کردوە . 
     ھەروەک بەیاننامەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد وە کە ئەمینداری بەغدا جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ شوێنه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك ده‌ربكه‌وێت كه‌ گونجاو بێت لەگەڵ شاکارە ئەدەبیەکانی ئەو زانایه‌ ‌وەک به‌رزنرخاندنی ده‌ستكه‌وته‌ گرنگه‌ ئه‌ده‌بی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوورییه‌كانی كه‌ تا ئێستاش جێی سه‌رنجی نووسه‌ران و زانایان و بیرمه‌ندان و خوێندکارانی زانستە.