بەغداد/INA
ئەمڕۆ چوارشەممە "عەلی عەبدولئەمیر عەللاوی " وەزیری دارایی رێنمایی ئاڕاستەی بانکی پیشەسازی و ئەلڕەشیدی کرد بۆ پشتیوانی لە پرۆسەی ئابووری.
وهزارهتهكه له راگهیهندراوێكدا كه گهیشتووهته ئاژانسی ههواڵی عیراقی (INA )، ئاماژەی بەوەكردووە، "عەلی عەبدولئەمیر عەللاوی " وەزیری دارایی سەردانێكی مەیدانی بۆ بانكی ئەلڕەشید و بانكی پیشەسازی ئەنجامدا، بۆ ئاگادار بون لە بەرێوەچونی كاروبارەكان و ئەرک و خزمەتگوزاری بانکەکان کە پێشکەشی هاوڵاتیان و فەرمانبەران دەکات، لەو سەردانەیدا وەزیری دارایی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی هەردوو بانکەکە و بەرێوەبەری بەشەکانی بانکەکان کۆبووەوە.
ھەر لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، کە سەردانەكە لە چوارچێوەی زنجیرەیەك سەرداندایە كە لەلایەن عەللاویەوە ئەنجامدراوە، بۆ ئەوەی ئاگادار بێت لەو ئاستەنگانەی رووبەڕووی كارەكانی بەڕێوەبەرایەتیەتەکان و بانك و كۆمپانیاكانی سەر بە وەزارەت دەبنەوە، ھەروەھا كاركردن بۆ زاڵبوون بەسەر رێگری و گرفتەکان و بەدواداچوون بۆ کارەکانی کەرتی بانکی و جێبەجێکردنی ڕێسا و یاساکانی لەماوەیەکی زوودا .
بەپێی راگەیەندراوەکە ھەر لەو سەردانەدا عەللاوی جەختی لەوە کردەوە، کە بانکی ئەلرەشید و پیشەسازی دەبێت هەموو هەوڵێک بدەن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییە بانکییەکانی و فراوانکردنی قەبارەی بەشداریکردنی ڕاستەقینە لە کەرتی بانکیدا، چونکە ئەم کەرتە بە یەکێک لە پایە گرینگەکان دادەنرێت کە پشتگیری لە هەر ئابوورییەکی سەقامگیر و زیندوو دەکات.
ھەر لە درێژەی قسەکانیدا علاوی وتی، "لە چوارچێوەی پلانی چاکسازی دارایی و ئابووری کە بە (کاغەزی سپی) ناسراوە ، پڕۆژەیەکمان پەسەند کرد بۆ زیندووکردنەوەی رۆڵی کەرتی بانکەکانی حکومەت، کە پێویستە هەردوو بانکەکە رۆڵێکی سەرەکی بگێڕن لە پاڵپشتیکردنی پرۆسەی گەشەی پیشەسازی و ئابووری، بە پێشکەشکردنی پشتگیری ڕەها بۆ کەرتە بەرهەمدارەکان و خاوەن پڕۆژە پیشەسازییە ناوخۆییەکان و پڕۆژە بچووکەکان، کە بە شێوەیەکی ئەرێنی ڕەنگ دەداتەوە لەسەر پێشکەوتنی کار و بوژانەوەی ئابووری نیشتمانی بەگشتی.