بەغداد/INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی كارەبا گەڕانەوەی هێڵەكانی كارەبا بۆ پارێزگاكانی باشووری راگەیاند، جەختیشی كردەوە كە لە ماوەی دوو كاتژمێردا سیستمی پیدانی کارەبای نیشتمانی دەگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی.
وهزارهتهكه له بەیاننامەیەکدا كه گهیشتۆتە ئاژانسی ههواڵی عێراقی (INA)، رایگهیاند، " بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، و لە ئەنجامی زیادبوونی خواست لەسەر وزە، هێڵەكانی (رومەیلە - روومەیلە بۆ وەبەرهێنان)، و هێڵەكانی (واست - میسان) و زیادبوونی فشار لەسەر هێڵ و وێستگەکانی هەرێمی باشوور لە (بەسرە و میسان)وە پاش نیوەڕۆی چوارشەممە لەکارکەوت .
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد، "ستافی ئەندازیاری و تەکنیکی کە تایبەتمەندن لە کۆمپانیا گشتیەکانی باشوور لە سێ کەرتەوە توانیان ئەو هێڵانە بگەڕێننەوە بۆ کارکردن لەڕێگەی هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندی کۆنترۆڵی نیشتمانی لە بەشی ئۆپەراسیۆن و کۆنترۆڵ.
بەیاننامەکەجەختیشی لەوە کردەوە کە سیستەمی پێدانی کارەبای نیشتمانی لە ماوەی دوو کاتژمێردا دەست بە پێدانی کارەبا دەکاتەوە و دەگەرێتەوە باری ئاسایی خۆی لە پارێزگاکانی بەسرە و میسان.