بەغداد /INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ٤ تیرۆریستی دەستگیرکردووە کە مەفرەزەیەکیان لە دیالە پێکهێناوە.
شانەکە لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری و هەوڵێكی مەیدانی، یەکەیەک لە ھێزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای دیالە توانیویانە چوار تیرۆریست دەستگیربكەن كە فەرمانی دەستگیر کردنیان لەلایەن دادوەر ھەبوو بەپێ بڕگەکانی مادەی (٤/تیرۆر) راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشدا کە "یەکێک لە تیرۆرستە دەستگیرکراوەکان پلەدار بوە لە ویلایەتی بەناو دیالە ، و دووەمیان یاریدەدەری ئەمیری ویلایەتەکە بوە و دوو تیرۆریستەکەی تریش لەھان ویلایەت چالاکی تیرۆرستیان ئەنجامدابوو .
راگەیندراوەکە روونیشیکردۆتەوە کە نووسراوی پێویست ڕەوانەی دەسەڵاتی یاسایی پەیوەندیدار کراوە بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی پێویست لە دژیان بگیرێتە بەر .