بەغداد/INA
ئەمڕۆ چوارشەممە ، د.نەبیل جاسم سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق، و محەممەد ئەلئەسەدی سەرۆكی دەستەی كارگێڕی كۆمسیۆنی راگەیاندن و پەیوەندییەكان، رێككەوتن لەسەر كاراكردنی چوارچێوەكان بۆ هاوكاری هاوبەش و گرنگی بەردەوامبوونی قوربانیدانی ڕۆژنامەنوسان و میدیاکاران .
لەو بارەیەوە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)رایگەیاند، سەرۆکی تۆڕی راگەیاندنی عێراق، د.نەبیل جاسم، پێشوازی لە "محەممەد ئەلئەسەدی" سەرۆکی دەسەڵاتی جێبەجێکاری کۆمیسیۆنی راگەیاندن و پەیوەندییەکان، کرد و چەند پرسێکی پەیوەست بە پشتگیریکردنی گوتاری میدیا و چالاککردنی ڕێکارەکانی هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەش تاوتوێ کرد.
لە كۆبوونەوەكەدا باس لە قۆناغەكانی جێبەجێكردنی پرۆژەیەکی كۆمسیۆن بۆ جێبەجێكردنی مۆنۆمێنتی شەهیدانی راگەیاندن كرا و هەردوولا جەختیان لە گرنگی بەردەوامبوونی قوربانیدانەكانیان كردەوە لە گەیاندنی وتار و دەنگ و وشەی راست و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، ھەروەھا بەرز نرخاندنی هەوڵەكانیان بەرامبەر بە نیشتمان و سەرجەم پرسەکانی.
ھاوکات ههردوولاش لهسهر پێویستیی پاراستنی هاوكاری و لێكتێگهیشتنی نێوان تۆڕی راگەیاندنی عێراق و كۆمیسیۆنی راگەیاندن و پهیوهندییهكان لهبارهی پڕۆژه هاوبهشهكان بۆ پاڵپشتیكردنی كهرتی میدیا لهو وڵاته كۆكبون.