هەولێر -INA- ئیڤان ناسر
ئەمڕۆ چوارشەممە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی لە قەزای عەنكاوە راگەیاند.
خۆشناو لە بەیاننامەیەكدا، كە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتەوە بڵاو كردەوە و ئاماژەی بەوە كرد: ئەمڕۆ فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان كەوتە خوارەوە لە ناحیەی عەینكاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر،ئاماژەی بەوەدا كە ئەم فڕۆكەیە خۆی بە یەكێك لە تاوەرەكانی ئینتەرنێتدادا و كەوتە خوارەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە : هێشتا ئەو ناوچەیەی ئەم فڕۆكەیە لێیەوە هاتووە دیاری نەكراوە، ئاماژەی بەوەشكردووە لێكۆڵینەوەیەك بۆ ئەم مەبەستە كراوەتەوە.