بانكی ناوەندی و یەكێتی بانكە عەرەبییەكان باس لە گرنگی هاوكاری لە بواری خزمەتگوزاری بانكی دەكەن

ئابوری
  • 15-06-2022, 14:23
  • +A -A

    بەغدا-  INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە مستەفا غالب مخیف، پارێزگاری بانكی ناوەندی و ویسام فەتوح، سەرۆكی یەكێتی بانكە عەرەبییەكان، گرنگی هاوكاری لە بواری خزمەتگوزاری بانكی لە چوارچێوەی بواری هەرێمی عەرەبی خۆیدا تاوتوێ كرد.
    لە بەیاننامەیەكدا كە لەلایەن نووسینگەی راگەیاندنی بانكی ناوەندییەوە هاتووە، كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئەوەشی خستووەتەڕوو، مستەفا غالب پارێزگاری بانكی ناوەندی، ئەمڕۆ پێشوازی لە سەرۆكی یەكێتی بانكە عەرەبییەكان ویسام فەتوح كرد لە بانكی ناوەندی لە بەغدا، ئاماژەی بەوەدا كە كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی سەرۆكی كۆمەڵەی بانكە ئەهلییەكانی عێراق بەڕێوەچوو.
    لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە لە كۆبوونەوەكەدا باس لە رێگاكانی پشتیوانیكردنی كەرتی بانكی عێراق كراوە، هەروەها میكانیزمەكانی هاوكاری لە بواری خزمەتگوزاریی بانكی لە چوارچێوەی كایەی هەرێمی عەرەبی خۆیدا.